کەشناسیی هەرێم: سبەی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و رۆژی پێنجشەممە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لە نێوان  نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سبەی پێنجشەممە ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لەهەندێک کاتدا هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لەهەندێ ناوچەکانى گەرمیان و پارێزگاى هەڵەبجە لەکاتەکانی ئێوارەدا”.

ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت”.

.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە هاتوچۆوە بۆ شۆفێران

بابەتی دواتر

هاوبه‌شانی كاره‌بای بازرگانی و پیشه‌سازی ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: هه‌ركه‌س و بازرگانێك بازاڕ قۆرخبكات ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی خۆراك و كه‌لوپه‌لی به‌شی پێداویستیی ڕۆژانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاوڵاتییان و…
Total
0
Share