لەسەر گرانیی نرخی كرێی گواستنەوە شۆفێرانی تاكسی سزادەدرێن

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی گرانیی كرێی گواستنەوە لە تێرمیناڵی نوێی سلێمانییەوە بۆ ناوشار دەدات و جەختیشدەكاتەوە هەر شۆفێرێك پارەی زیادە لە هاوڵاتییان وەربگرێت بەدواداچوونی بۆ بكرێت سزادەدرێت و پێشتر كرێی گواستنەوە بەپێی شوێنەكان دیاریكرابوون.

لە ئێستادا باسلەوەدەكرێت كرێی گواستنەوەی هاوڵاتییان لە تێرمیناڵی نوێی شاری سلێمانییەوە بۆ ناوشار لە كرێی گواستنەوەی دەرەوەی شار گرانترە و ئەوەش نیگەرانی بەشێك لە هاوڵاتییانی لێكەوتووەتەوە.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر نرخی كرێی گواستنەوە بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی دیاریكرابوو بە جۆرێك ناوشار نرخی كرێی تاكسی سێ هەزار دیناربووە و دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود چوار بۆ پێنج هەزار دیناربووە، بەڵام ئەو كات نرخی یەك لیتر بەنزین 500 دیناربووە.
ئاشكرایكرد، ئێستا نرخی بەنزین گرانبووە، بەڵام ئەگەر كەسێك سكاڵای لە شۆفێری تاكسییەك هەبوو لەگەڵ ئەوەدا بەڵگەی هەبوو كرێی گواستنەوەی زیاتری لێوەرگیراوە ئاگادارمان بكاتەوە هەموو ڕێوشوێنێك بەرامبەر شۆفێرەكە دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە وەزارەتی گواستنەوەوە پڕۆژەیەك هەیە كە بریتییە لە دانانی پێوەر ئەگەر كاریپێبكرێت ناتوانرێت كرێی زیادە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.

بابەتی پێشتر

عەبدولواحید محەمەد: داوامانكردووە زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابینبكرێت

بابەتی دواتر

ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان زیاددەكرێن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share