کلاسیکۆی کریستیانۆ و مێسی لە فەرەنسا دووبارە دەبێتەوە؟

باسیل بۆلی، باڵیۆزی یانەی مارسیلیا ئاماژە بە پەیوەندیکردنی یانە فەرەنسییەکە بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەکات.

بۆلی بە سەرچاوە فەرەنسییەکانی ڕاگەیاندووە، “ڕۆناڵدۆ پێشتر گفتوگۆی لەگەڵ مارسیلیا کردبوو، پێموایە دەبوو پەیوەندیمان پێوەبکات، دڵنیابووین وزە و توانایەکی زۆر بۆ خولی فەرەنسا دەهێنێت.”

https://twitter.com/OM_Inside/status/1604598694363406336?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1604598694363406336%7Ctwgr%5E3224343f40d04aa703d0755e06717e74e8110fae%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.sportsfuat.com%2F2022%2F12%2F19%2Fronaldo-talks-with-om%2F

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “کریستیانۆ یاریزانێکی بەتوانایە، تەنانەت ئەگەر بەتەمەنیش بێت هێشتا لەو ئاستەدایە جیاوازی لە خولی فەرەنسا دروست بکات، بەبیرتان دەهێنمەوە ئێمە باسی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکەین، چ گرێبەستێکە.”

دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پێرس مۆرگانی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانیا و هێرشکردنە سەر ستافی کارگێڕی مانچستەر یونایتد، یانە ئینگلیزییەکە بە ڕەزامەندی هەردوولا گرێبەستی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەڵوەشاندەوە، لە ئێستادا پەیوەندی بەهیچ یانەیەکەوە نەماوە و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی نوێ بکات.

بابەتی پێشتر

دیشامپ بۆ فیدراسیۆنی فەرەنسا: بەم مەرجە بەردەوام دەبم

بابەتی دواتر

بیتكۆین بۆ نزمترین ئاست دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زێدان دەبێتە ڕاهێنەری کوێ؟

دواى بێ هیوابونی لە ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا، ئێستا زێدان دوو بژاردەى لەبەردەم ماوە. یەکێکیان سەرپەرشتی کردنی یانەى مارسیلیای…
Total
0
Share