لەلایەن دادگای دهۆكەوە سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر هونەرمەندێكدا سەپێنرا بەهۆی بڵاوكردنەوەی كلیپێكی پشتیوانی لە چالاكوانانی بادینان.
سزاكە رووبەڕووی هونەرمەند بڵند ئامێدی كراوە بەهۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەكی 30 چركەیی كە تیایدا پشتیوانی چالاکوانانی بادینانی کردووە.
مەحمود یاسین كوردی، رۆژنامەنووس و چالاكوان نوسیویەتی، “دووجار زوڵم لەو هونەرمەندە کراوە، چونکە خاوەن پێداویستیی تایبەتە و چەند جارێک ئاسایش دەستگیریکردووە”.
دەشڵێت، “هەموو دونیا تێدەگەیەنین”.