ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بۆردومانکرد

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی دوو کەسی لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل لە نزیک فڕۆکەخانەی دیمەش و دەوروبەری دیمەشق راگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لە رێگەی چەند مووشەکێکەوە چەک و مەوادە لۆجستییەکانی سەر بە حیزبوڵای لوبنانی لە کێڵگەیەکەدا لە نزیک دیمەشق کردووەتەوە ئامانج و شوێنەکەی بە تەواوی خاپوور کردووە هاوکات ژمارەیەک کوژراویشی لێکەوتووەتەوە”.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا(سانا) بڵاویکردەوە، “سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوریا وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەیان داوەتەوە و چەند دانەیەکیان خستوونەتە خوارەوە”.

بۆردومانکردنی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی کاروانێکی هاوکاری سەربازی ئێرانی بە فڕۆکەخانەی دیمەشق.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە چەكی حزبوڵایە یان حەماس.. تەقینەوە لە كامپێكی فەڵەستینییەكانی لوبنان ‏ڕوویدا

تەقینەوەیەک لە کامپی ئاوارەکانی فەڵەستین لە باشووری لوبنان ڕوویدا، بەپێی سەرچاوە ‏سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، تەقینەوەکە لە کۆگایەکی چەک…
Total
0
Share