ئاسایشی سلێمانی سێ تەقەکەر دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ تەقەکەری لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە راگەیاند، هەستاون بە بەکرێگرتنی کەسانێک بۆ ئاژاوە دروستکردن و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، دوای بەدەستهێنانی زانیاری، سێ تۆمەتبار دەستگیرکران ، یەکێک لە تۆمەتباران بەناوی ( ه ، م ، ج ) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، چەند کەسێکی بەکرێ گرتووە بۆ ئەوەی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ هەستن بە تەقەکردن و نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان.

تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 432 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندووە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانی ماددیی گەورەیان لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروستكردووە. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ شاندێكی سەربازیی ئەڵمانیا: هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی عەربەت هیچ پاساوێك هەڵناگرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە شاندێكی سەربازیی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتیی كۆلۆنێڵ بۆڵینگێر فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە…
Total
0
Share