ڕۆناڵدینیۆ: قەتەر ناوازە بوو و بێهیوا ئێمە بووین

ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆ، ئەستێرەی دێرینی بەڕازیل ستایشی مۆندیالی 2022 و وڵاتی قەتەر دەکات، شکستی بەڕازیلیش بە بێهیوابوون وەسف دەکات.

ڕۆناڵدینیۆ بە تۆڕی “بی ئین سپۆرتس”ی ڕاگەیاندووە، “پێشتر لە جامی جیهانیدا بەشداریم کردووە، ڕاهێنەر لەنێو یاریگادا سەربەستی کردبووم و لە کۆتاییدا ناسناوەکەم بەدەستهێنا، ئەو ئاست و هونەرە بەرزەی یاریزانانی مۆندیالی قەتەر پێشکەشیانکرد زۆر جوان بوو.”

هەروەها دەڵێت، “چێژم وەرگرت لە کێبڕکێکانی مۆندیالی قەتەر، بە هەموو پێوەر و واتایەک ئەم وەشانەی مۆندیال ناوازەترین بوو.”

سەبارەت بە شکستی هەڵبژاردەی بەڕازیل، دەڵێت، “ساتێکی سەخت بوو بۆ گەلی بەڕازیل، چونکە خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێز بووین، بەرگریمان بەهێز بوو، چەندین بەهرەی گەنجمان هەبوو، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە و هەموو شتێکت پێنابەخشێت، بەداخەوەم بۆ ماڵئاواییکردنی هەڵبژاردەکەمان.”

بابەتی پێشتر

ماتیۆس بۆ ڕۆناڵدۆ: بەداخەوە، مێژووی خۆت تێکدا

بابەتی دواتر

ئەرجەنتین (42 بە 10)ی وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مباپی لە پاریس دڵخۆشە

گۆڕانکارییەکانی پاریس دڵی مباپی خۆش کردووە و یاریزانە فەرەنسییەکە ئەگەری مانەوەى بۆ ماوەیەکی درێژتر هەیە. دورخستنەوەى نێیمار و…
Total
0
Share