ماتیۆس بۆ ڕۆناڵدۆ: بەداخەوە، مێژووی خۆت تێکدا

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی ئەڵمانیا و شرۆڤەکاری تۆڕی “بی ئین سپۆرتس” پێیوایە، کریستیانۆ لە مۆندیالی قەتەر مێژووی خۆی تێکداوە.

لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا بە ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “بەداخەوەم بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لەم مۆندیالەدا بەهۆی بەشداریکردنە خراپەکەیەوە زیانی بە مێژووی خۆی گەیاند، بێگومان لە مۆندیال شکستێکی گەورەی هێنا، بە پێچەوانەی مێسی-یەوە کە ئەرجەنتینی بۆ ناسناوەکە برد.”

هەروەها دەڵێت، “کریستیانۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان یاریزانێکی ناوازە و باشترین بوو، گۆڵکارێکی جیهانیی نایاب بوو، ئێستا هەموو شتێکی تێکدا، پێشموانییە یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە، بەداخەوەم بۆ ئەوەی پێیگەیشت.”

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مۆندیالی قەتەر تەنها گۆڵێکی بە لێدانی سزا بەرامبەر گانا تۆمارکرد، لە دوایین یارییەکاندا خزێنرایە سەر کورسی یەدەگ و نەیتوانی هیچ کاریگەرییەک دروست بکات.

بابەتی پێشتر

هەوڵی كەمكردنەوەی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدینیۆ: قەتەر ناوازە بوو و بێهیوا ئێمە بووین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share