هالاند دەزانێت لەكوێ یاری دەكات

مینۆ ڕایۆلا، بەڕێوەبەری كارەكانی ئیرلینگ هالاند ڕایگەیاند، لە ئێستاوە ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی هالاند لە یانەیەكی تر یاریكات و دەزانین یانەكەش كوێیە.

هالاندی تەمەن 21 ساڵ یەكێكە لە هێرشبەرە بەتواناكانی جیهان و چاوێكی زۆری لەسەرە و چەندین یانەش ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.

هالاند لە 72 یاریدا 74 گۆڵی تۆماركردووە و هەریەك لە یانەكانی مانچستەریونایتد و مانچستەرسیتی و ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بكەن.

ڕایۆلا دەڵێت: “دوو ساڵە بیردەكەینەوە كە یانەی داهاتووی هالاند بە باشی هەڵببژێرین، ئێستا گەیشتووینەتە ئەو بڕیارەی كە بتوانین خۆمان یەكلاییبكەینەوە.”

ڕایۆلا پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو كە هالاند حەزی بە یاریكردنە لە یەكێك لە یانە گەورەكانی ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

بزانە ئەو خواردنانە چین کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکەن

بابەتی دواتر

ئیبراهیمۆڤیچ بەڵێنێك بە هاندەرانی میلان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share