تەنها لە یەك شار مانگانە 700 كەس تووشی شێرپەنجە دەبن

شێرپەنجە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق تەشەنەیسەندووە، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ دەڵێت، بەرزترین رێژە لە بەسڕە و فەلوجەیە.

بەپێی راپۆرتێكی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق، مانگانە لە بەسڕە زیاتر لە 700 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆماردەكرێن و هۆكارەكەی بۆ پیسبوونی ژینگەی پارێزگاكە دەگەڕێنێتەوە.

راپۆرتەكەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە زۆریی كێڵگەكانی نەوت لە پارێزگای بەسڕە و نەبوونی مەرجی سەلامەتی و رێكارەكانی پاراستنی ژینگە، هۆكاری سەرەكیی بەرزیی رێژەی تووشبووانی خەڵكی ناوچەكەن بە شێرپەنجە.

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە جەنگ و بەكارهێنانی چەكی جۆراوجۆر و پیسبوونی خاك، هۆكارێكی دیكەی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەن لە بەسڕە و فەلوجە.

بابەتی پێشتر

بەكارهێنەرانی تویتەر ئیلۆن مەسك لە پۆستی بەڕێوەبەر لادەبەن

بابەتی دواتر

تیۆریی پیلانگێڕی "فیفا" و ئەرجەنتین پووچەڵکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
زیاتر ببینە

10 خۆراک هۆکاری سەرئێشەن

سەرئێشە یەکێکە لە گەورەترین کێشە تەندروستییە دیارەکان، زیاتر لە %50ی ئەوانەی لە تەمەنی پێگەیشتندان بەو کێشەیەوە دەناڵێنن، واتە…
Total
0
Share