شارەزای “زمانی ئاماژە” لە فەرمانگەكانی سلێمانی دادەنرێن

ژمارەیەك فەرمانبەر لە فەرمانگەكانی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی خوولی فێربوونی زمانی ئاماژەیان كردووە بۆ ئەوەی كاری وەرگێڕان بۆ نابیستان بكەن.

خوولەكە بە هاوكاریی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی سی دی ئۆ و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رێكخراوە و ماوەی چوار مانگی خایاندووە.

بەشداربووانی خوولەكە فێری “زمانی ئاماژە” بوون و لە چەند فەرمانگە و دامەزراوەیەكی حكومی و كەرتی تایبەتدا كاردەكەن، هەوڵەكە بۆ ئەوەیە فەرمانبەرانی خاوەنبیست و هاوڵاتییان و سەردانكەرانی نابیست لە فەرمانگە و دامەزراوەكاندا بە سانایی لە یەكدی تێبگەن و كاری وەرگێڕان بۆ زمانی جەستە بۆ نابیستان بكرێت.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی پێشووتری عێراق کۆچیدواییکرد

بابەتی دواتر

بەهۆی وڵاتێكی ئاسیاوە نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی شەقامێک داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە، بەشێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەهۆی نۆژەنکردنەوەیەوە دادەخرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە…
Total
0
Share