بەرپرسێکی پێشووتری عێراق کۆچیدواییکرد

جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچیدواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە سەلام ئەلزوبەیعی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا لە تەمەنی 63 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هندستان کۆچیدواییکرد.

سەلام زوبەیعی لە یەکەم هەڵبژاردنی عێراقەوە لە ساڵی 2005 بەشداری لە پرۆسەی سیاسییدا کردووە و سەر بە بەرەی هاوپەیمانی سوننەکان بووە.

پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ دۆسیەی ئاسایش و خزمەتگوزاری هەبووە لە ساڵی 2006 پۆستی وەزیری بەرگری بە وەکالەت وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share