بەهۆی وڵاتێكی ئاسیاوە نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و برێنت لە 80 دۆلار نزیكبووەتەوە.

دوای ئەو دابەزینەی نرخی نەوت لە ھەفتەی رابردوودا بەخۆیەوە بینی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 79.81 دۆلار، نرخی جۆری تەکساسیش بە زیاتر لە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، زۆربوونی خواستی چینە لەسەر كڕینی نەوتی خاو كە بەهۆی بووژانەوەی ئەو پیشەسازییانەی نەوتی خاو بەكاردەهێنن، پێویستیی چین بۆ نەوتی خاو زیادیكردووە.

ھەفتەی رابردوو نرخی نەوتی خاو بەھۆی داكشانی بازاڕی وزە و پیشەسازییەوە نزیکەی دوو دۆلار دابەزی، سەرباری ئەوەش شارەزایان پێشبینیدەكەن نرخی نەوت قۆناغێكی تری بووژانەوە بەخۆیەوە ببینێت و لە ساڵی داهاتوودا نرخەكان زیاتر بەرزببنەوە.

بابەتی پێشتر

شارەزای "زمانی ئاماژە" لە فەرمانگەكانی سلێمانی دادەنرێن

بابەتی دواتر

مێسی وازناهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share