سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان: یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێردن

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە وەڵامی خوێندکارانی مانگرتووی بەشە ناوخۆییەکان رایگەیاند، ناتوانن لە یەک کاتدا ئاوی گەرم و فێنککەرەوەشیان هەبێت پێویستە یەکیان هەڵبژێرن.

د. کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند،  خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دوو کێشەیان هەیە، یەکەمیان کێشەی فێنککەرەوە و ئاوی گەرم بوو، بەڵام سیستمی ناو بەشە ناوخۆییەکان بەو شێوەیەیە ناکرێت لە یەک کاتدا هەردووکیانت هەبێت ئێمە بە خوێندکارەکانمان وتووە یان ئاوی گەرم یان فێنککەرەوە هەڵبژێرن”.

باسیلەوەشکرد، خوێندکاران داوای دانانی تاسەیان کردووە، ئێمە بۆیان چارەدەکەین گەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆش پارەکەی خەرجنەکات ئێمە لەسەر بودجەی خۆمان ئەنجامی دەدەین.

شەوی رابردوو لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی هەولێر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

 

 

بابەتی پێشتر

ساڵی داهاتوو مووچەی خانەنشینان زیاددەکرێت

بابەتی دواتر

دوای وەزیری دەرەوە فەرماندەی هێزی بەرگریی سعودیە گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share