تویتەر بەكارهێنەرانی لە داخستنی هەژمارەكانیان ئاگاداردەكاتەوە

تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، هۆشداری بە بەكارهێنەرانی دەدات و دەڵێت، “گەر ریكلام بۆ تۆڕەكانی دیكە بكەن هەژمارەكانتان دادەخرێن”.

لە رێگەی تویتێكەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بەكارهێنەرانی ئاگاداركردەوە، لە تویتەكانیاندا بانگەشە و ریكلام بۆ تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە نەكەن، بە پێچەوانەوە هەژمارەكانیان لە تویتەر دادەخرێن.

بەپێی هۆشداریدانەكە، نابێت ئەو كەسەی هەژماری لە تویتەر هەیە، تەنانەت بەستەر یاخود ناوی هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تر لە تویتەردا بەكاربهێنێت.

شارەزایان دەڵێن، رەنگە ئەو بڕیارەی تویتەر كاریگەریی لەسەر ناوەڕۆكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبووك و ئینستگرام هەبێت و چالاكییان كەمبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دو تۆن و نیو هه‌نگوین و كاكڵه‌ گوێز لەناوبران

بابەتی دواتر

بەرپرسێکی پێشووتری عێراق کۆچیدواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share