باندێكی بازرگانیكردن بە منداڵان دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە منداڵان رادەگەیەنێت لەكاتی فرۆشتنی منداڵێكدا لە بابل.

دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پشتبەست بە هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەكان و پاش بەدەستهێنانی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بە منداڵان كە لە سێ كەس پێكدێت، پاش بەدەستهێنانی رەزامەندیی دادوەر، تیمەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل لە بۆسەكدا تۆمەتبارانیان دەستگیركرد لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێكی كچ لە بەرامبەر 35 ملیۆن دیناردا.

دەشڵێت، وتەی تۆمەتباران وەرگیرا بۆ ئەوەی رێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

لە حوزەیرانی رابردووش هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤیان لە نەجەف دەستگیركرد، لە كاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێك بە 15 ملیۆن دینار.

وەك ئاژانسەكە ئاشكراشیكرد، ژنێك سەرپەرشتیی باندەكەی كردووە.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە دەوروبەری كەركوك روویدا

بابەتی دواتر

ناوی قەزای دەشتی ھەولێر دەگۆڕدرێت شوێنێکی دیکە بەو ناوەوە دەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان بڕیاریدا

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان دەكات ڕۆژی دووشەممە 18ی تەمموز كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە…
Total
0
Share