شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

ڕاپۆرتی دامەزراوەیەكی ئەمریكی ئاماژەی بەوەكردووە، شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە و تەمەنی بەشێكیان لەسەروی 55 ساڵەوە بووە.

لە ڕاپۆرتێكدا دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی ئێف دی ئەی ئاشكرایكردووە، شەش كەس لەكاتی تاقیكردنەوەكان بۆ پەرەپێدانی ڤاكسینی فایزەر گیانیان لەدەستداوە.

ئەو دامەزراوە ئەمریكییە ئەوەشی  خستوەتەڕوو، چوار لەو شەش كەسەی كە گیانیان لەدەستداوە ئەوانە بوون كە ڤاكسینە “وەهمی”یەكەیان دراوەتێ و دووانەكەی دیكەش لەو كەسانە بوون ڤاكسینە ڕاستەكەیان دراوەتێ.

ئێف دی ئەی ئەوەشی خستوەتەڕوو، سێ كەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەسەروی 55 ساڵەوە بووە، لەكاتێكدا 38 هەزار كەسی خۆبەخش كە تەمەنیان لە سەروی 16 ساڵییەوە بووە، بەشدارییان لە تاقیكردنەوەكانی ئەو ڤاكسینە كردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم، دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی “ئێف دی ئەی” ڕایگەیاند، “دەرئەنجامی توێژینەوەكانی تایبەت بە ڤاكسینی فایزەر-بایۆنتیك ئەوەیان دەرخستووە ئەو ڤاكسینە پێوەرە سەركەوتووە خوازراوەكانی تێدایە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم دەگاتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share