كاربەدەستێكی تری كۆشكی سپی توشی كۆرۆنا بوو

وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم توشبوونی خۆی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.

كایلی ماكینانی، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بە پۆزەتیڤ بۆ گەڕاوەتەوە.

ماكینانی ئەوەشی ئاشكراكرد كە هیچ نیشانەیەكی نەخۆشییەكەی تیانییە و زانیاریشی نەبووە لەبارەی توشبوونی هۆب هیكس، كە پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە، بە ڤایرۆسەكە.

كۆرۆنا بەمدواییە گەیشتە كۆشكی سپی و ڕۆژی هەینی توشبوونی هەریەك لە ترامپ و میلانیای هاوسەری و دواتریش ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەمریكا ئاشكراكران.

هوب هیكس، یاریدەدەری نزیكی ترەمپ-ە و بە هۆكاری توشبوونی سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەرەكەی دادەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی هەرزەکاران دەبێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت کاریگەریی خراپی لەسەر مێشکی هەرزەکاران هەیە. توێژینەوەکە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامی 12…
Total
0
Share