بیمەی تەندروستی بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت راگەیەندرا

ئەو هاوڵاتییانەی كەمدەرامەتن، بیمەی تەندروستییان بۆ دەستەبەردەكرێت و خزمەتگوزاریی تەندروستییان بە خۆڕایی پێشكەشدەكرێت.

پڕۆژەكە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاندووە و ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار دەڵێت، دەرگای ناونووسین بۆ بیمەی تەندروستی كراوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار بڕیاریداوە بە كردنەوەی دەرگای ناونووسین بە شێوەی ئەلیكترۆنی بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان بە مەبەستی بەدەستهێنانی بیمەی تەندروستی.

پرۆسەی ناونووسینەكە لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەستیپێكردووە و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوامدەبێت، راگەیەندراوی وەزارەتەكە وای نووسیوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە خێزانە سوودمەندبووەكان، خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانیان بە بێبەرامبەر پێشكەشدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپا ئاشکرا دەکات.. لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانە

 توێژینەوەیەکی نوێی هیندی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نیپای ئاشکراکرد، کە یەکێکە لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکانی سەرئاستی جیهان، ڕێژەی مردن بە…
Total
0
Share