محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەگەڵ نوێنەرانی وانەبێژاندا كۆبووەوە و بەڵێنی دامەزراندنی پێدان و وتی، “بچنەوە خوێندنگەكانتان”.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، لەگەڵ نوێنەرانی وانەبێژانی گشت پارێزگاكاندا كۆبووەتەوە و جەختیكردووەتەوە، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و پارێزگاره‌كاندا كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی تەواوی وانه‌بێژان، بۆ ئەوەی لە پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ساڵی 2023ـدا، بودجه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌كەیان تەرخانبكات.
سەرۆك وەزیران داوای لە مامۆستایانی وانەبێژ كردووە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خوێندنگەكانیان و بەڵێنی پێداون كە كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامدەبن و رایگەیاندووە، دۆسیه‌ی وانه‌بێژان بە لای حكومه‌تەوە جێگەی بایەخپێدانە.