سەرۆکی لیژنەی دارایی: پێش 9 ی حوزەیران هەمواری یاسای بودجە پەسەنددەکرێت

سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، پێشبینی دەکەین پێش دەستپێکردنی پشووی ئەنجومەنی نوێنەران و پێش 9 ی حوزەیران هەمواری یاسای بودجە پەسەندبکرێت.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لەدوای ئەوەی پرۆژە هەمواری یاسای بودجەی 2024 لە حکومەتەوە گەیشتە ئەنجومەنی نوێنەران پێشبینی دەکەین پێش پشووی ئەنجومەنەکە و پێش 9 ی حوزەیران پەسەندبکرێت.

پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کە بە بڕیارێک دواخرا چاوەڕێ دەکرێت لە 10 ی حوزەیران دەستپێبکات و ماوەی مانگێک بەردەوام بێت.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاشکراشیکرد، بودجەی 2024 210 ترلیۆن دینارە و دابەش دەکرێت بەسەر بودجەی بەکاربەر و وەبەرهێنان و بڕی 66 ترلیۆن دیناریش کورتهێنانی دەبێت.

باسیلەوەشکرد، بۆ شیکردنەوەی داتاکان سەرەتا وەزیری دارایی و دواتریش وەزیری پلاندانان بانگهێشتی لیژنەکە دەکەین و سەبارەت بەو ژمارانە و شیکردنەوە و خەمڵاندنەکان پرسیاریان ئاڕاستەدەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنەڵ ئینێرجی: بەردەوامدەبین لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بڵاویکردەوە، بەردەوامدەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت…
زیاتر ببینە

شوان محەمەد: دەبێت مانگانە وەكو مووچەخۆرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستانی بە پرسی مووچەوە سەرقاڵكردووە لە كاتێكدا چەند…
Total
0
Share