تەرمی كۆرپەیەك لە ئاوەكانی یۆناندا دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێكی كۆچبەر – ئەرشیڤ

كۆرپەیەك كە سەرنشینی بەلەمێكی گواستنەوەی كۆچبەران بووە، دوای ژێرئاكەوتنی بەلەمەكەیان تەرمەكەی بە خنكاوی لە ئاوەكانی یۆناندا دۆزرایەوە.

كۆرپەكە تەمەنی دوو مانگ بووە و تەرمەكەی لە نزیك دوورگەی لیسبۆس دۆزراوەتەوە وەك پزیشكیی دادیی ناوچەكە بە فرانس پرێسی وتووە و بەپێی سەرچاوەكە، بەلەمەكە بەر بەرد كەوتووە و وەرگەڕاوە.

زۆربەی سەرنشینەكانی بەلەمەكە ئەفریقی بوون و 30 پیاو و ژنێك و منداڵێك لە خنكان رزگاركراون، لەگەڵ دوو كۆچبەری دیكە كە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. پیاوێک لە چین دەکرێتە کیسی تەرمەوە لەکاتی بەخاکسپاردنیدا دەردەکەوێت زیندووە

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هاوڵاتییانی شەنگەهایی چینەوە بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت تیمی بەخاکسپاردنی تووشبووانی کۆرۆنا لەکاتی…
Total
0
Share