پێنجەم سەبەتەی خۆراك دابەشدەكرێت

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراك لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكە دابەشدەكرێت.

عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پێنجەم سەبەتەی خۆراك لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە دەست بە دابەشكردنی بەشە خۆراكەكان بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت.

پێشتر كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ماددە خۆراكییەكان ڕایگەیاندبوو، سەرجەم ڕێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی پێنجەم سەبەتەی خۆراك بەكۆتاهاتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بەبێ هاوتاكردنی خانەنشینی لەم حەوت مانگەدا مووچە 96 ملیار دینار زیادیكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەبێ پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی خۆبەخش و وانەبێژ و گرێبەستەكان و هاوتاكردنی خانەنشینی لە…
Total
0
Share