خۆشەویستی یەکێک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، گەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، سەرجەمیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن.
خۆشەویستی لیساندرۆ مارتینێز یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاندووە، “لەگەڵ هاوسەر و خۆشەویستی سەرجەم یاریزانانی ئەرجەنتین بەیەکەوە ئێوارە خوانێکیان رێکخستووە و تێیدا رێککەوتون گەر بتوانن هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان سەربخەن و جامی جیهانی 2022 ببنەوە، هەر یەکێکیان تاتۆیەک لەسەر جەستەیان دەکوتن”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “جارێ بڕیارمان نەداوە وێنەی تاتۆکە چی بێت، بەڵام بڕیارە نەخشی تاتۆی سەرجەممان لەیەکتربچێت، ئەمەش بۆ ئەوەیە سەرکەوتنیی وڵاتەکەمان بیرنەچێتەوە”.
بڕیارە سبەی یەکشەممە هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 بەیەک بگەن.