وەزیری ناوخۆی توركیا: پێنج كەس بە تۆمەتی تەقینەوەكەی ئامەد دەستگیركران

وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەیەنێت، پێنج كەس بە تۆمەتی تەقینەوەكەی ئامەد دەستگیركراون و دوو لە بریندارەكان لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێنج كەس بە تۆمەتی تەقینەوەكەی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان دەستگیركراون و وتیشی، “بەپێی لێكۆڵینەوەكان، پێدەچێت تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكە بەهۆی ریمۆت كۆنترۆڵەوە بووبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوو لە بریندارەكانی تەقینەوەكەی ئامەد تائێستا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیار دەدرێت

بابەتی دواتر

فازڵ نەبی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share