فازڵ نەبی: سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە دەنێرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغداد 400 ملیار دینارەكە دەخاتە سەر ئەژماری بانكەكانی هەرێمی كوردستان.

فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەكانمان وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان كردووە و دوای تەواوكردنی رێكارەكان پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری بانكەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق 400 ملیار دینارەكە دەخاتە سەر ئەژماری بانكەكانی هەرێمی كوردستان، وتیشی، “ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر كێشە هەڵپەسێدراوەكانی نێوانیان رێككەوتن بكەن ئەوا ساڵی داهاتووش ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن 52 باڵیۆزخانە بانگهێشتدەکات بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم ئاشکرایکرد کە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بانگهێشتی…
Total
0
Share