پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، كچێكیان دەستگیركرد كە “چەكێكی 73 ملیۆن دیناریی ساختەكردووە” و كوڕێكیش بە تۆمەتی دزینی مۆبایل دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، هێزێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد كچێكیان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارە بە ساختەكاری، لەوانە ساختەكردنی چەكێك بە بەهای 73 ملیۆن دینار.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوە كە كوڕێكی گەنجە و دانی بەوەدا ناوە دوو ئامێری ئایپاد و سێ ئامێری مۆبایلی لە دوكانێكی فرۆشتنی مۆبایل دزیوە.