گاردیان: سیاسەتی بەریتانیا دەیان كۆچبەری كوشتووە

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت، سیاسەتی توندی ئەو وڵاتە “دەیان كۆچبەری كوشتووە”، چونكە بووەتەهۆی ئەوەی سەركێشی بە ژیانی خۆیانەوە بكەن.

نوێترین راپۆرتی رۆژنامەی گاردیان لەبارەی پرسی كۆچبەرانەوە، حكومەتی بەریتانیا تۆمەتباردەكات بەوەی سیاسەتی توند بۆ رێگریكردن لە گەیشتنی كۆچبەران بەو وڵاتە پەیڕەودەكات و ناچار بە سەركێشییان دەكات.

“مامەڵەی نامرۆییانە و دەمارگیرانە بەرامبەر بە كۆچبەران، وادەكات قاچاخچییەكان و بازرگانانی مرۆڤ، ئەو كۆچبەرانە فریوبدەن كە بێوچان مەبەستیانە بگەن بە كەناراوەكانی بەریتانیا”، ئەوەش ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە و رووبەڕووی مەرگیان دەكاتەوە، وەك رۆژنامە بەریتانییەكە بڵاویكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەرلەمانی وڵاتەكەی، ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رێكاری نوێ بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی دەگرنەبەر و بەربەست دەخەنە بەردەم ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی نۆكەندی ئینگلیزەوە دەگەن بە بەریتانیا، گاردیان ئەمە بە نیشانەیەك بۆ مكوڕبوونی سەرۆك وەزیران و حكومەتەكەی لەسەر بەرگرتن لە گەیشتنی كۆچبەران بە بەریتانیا لێكدەداتەوە.

بابەتی پێشتر

كچێك دەستگیركرا چەكێكی 73 ملیۆن دیناریی ساختەكردووە

بابەتی دواتر

پێشبینیدەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 110 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share