شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی کوردی کەرکوک لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە لەماڵەکەی لەشۆراو دەستگیرکرا و ئەمڕۆش هەواڵی مردنی بە خێزانەکەی دراوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، ” شەوی رابردوو فەرمانبەرێکی کوردی کەرکوک دەستگیرکراوە، ئەم بەیانییە کەسوکاری ئاگادارکراونەتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لەپزیشکی دادی کەرکوک”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “فەرمانبەرەکە ناوی عەبدولقادر سەباح عەلییە و لەدایکبووی ساڵی 1977 ە، خاوەنی یەک منداڵە، شەوی رابردوو کاتژمێر 1:00 لەنێو ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی شۆراو لەلایەن ئاسایشی نیشتیمانییەوە دەستگیرکراوە”.
ئاشکراشیکرد، “بە وتەی کەسوکارەکەی ناوبراو نەخۆشی شەکرەی هەبووە، شەو لەکاتی دەستگیرکردنی دۆخی تەندروستی تێكچووە و بەیانی ئەمڕۆش پەیوەندیان پێوەکراوە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەرکوک”.