بۆ دەیەم جار هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری لوبنان شكستیهێنا

پەرلەمانی لوبنان

پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری دەیەم نەیتوانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری وڵات یەكلابكاتەوە.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، پەرلەمانی لوبنان ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم سەركەوتوو نەبوو لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی وڵات.

یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لە 29ی ئەیلولی رابردوودا بوو.

كۆتایی ئەیلولی رابردوو میشێل عۆن، سەرۆك كۆماری لوبنان دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشكرد، پاش شەش ساڵی ویلایەتەكەی، كۆشكی كۆماری جێهێشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دکتۆر ئەیمی هۆڵمز: هەسەدە هاوپەیمانی 87 وڵات و رێکخراوە

شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەتی…
Total
0
Share