بەهۆی نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماوە کەشناسی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند سبەی شەو پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت و شەختە دروستدەبێت و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش سێ ڕۆژ بەردەوامدەبێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە نەچنە ئەو شوێنانەی بەفری لێباریوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، پێشبینى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى بۆ ناو خاکى هەرێم دەکرێ کە دەبێتە هۆى دابەزینێکى بەرچاوى پلەکانى گەرما لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بە شێوەیەک کە پلەى گەرمى لە شەودا لەژێر سفرى سیلیزى دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ناوچە شاخاویەکان بە شەو و بە ڕۆژ لە ژێر سفرە وە دەبێت بەڵام لە ناوچەکانى تر بەڕۆژ نزیک دەبێتەوە لە سفر جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە پلەکانى گەرمی  بەرزتر دەبێت لەوەى کە ئاماژەى پێکراوە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان چەند تێبینییەکی خستووەتەڕوو دەڵێت:

1- چاکتر وایە بۆ هاوڵاتییان نەچنە ئەو شوێنانەى کە بەفری لێ باریوە چونکە بەستن  ڕوودەدات و شەختە دروستدەبێت ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ خلیسکان و کەوتن.

2- تەم و مژ دروستدەبێت و مەودای بینین (Visibility) کەمدەبێتەوە.

3- ئەم نزمبوونەوەیە سێ ڕۆژ دەخایەنىێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح: جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی ‏پێکەوەژیانی ئایینەکان دەکەمەوە

بابەتی دواتر

هێنانەوەی تەرمی 16 کۆچبەری کورد دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share