شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاترە لە 23 ملیار دینار

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 7-10-2023 تا 13-10-2023، بڕی 23 ملیار و 991 ملیۆن و 889 هەزار و 209 دیناربووە، بە جۆرێك كە زیاتر لە 19 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە دوو ملیار دینار بەشێوەی چەكە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، داهات بڕی 23 ملیار و 991 ملیۆن و 889 هەزار و 209 دینار بووە، بە جۆرێك كە 19 ملیار و 770 ملیۆن و 18 هەزار و 217 دیناری واتە 82% نەختینەیە و هەروەها 2 ملیار و 222 ملیۆن و 923 هەزار و 69 دینار، واتە 9% بەشێوەی چەكە و مقاسە 1 ملیار و 998 ملیۆن و 947 هەزار و 300 دینارە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share