بەڕێوەبەرێكی پێشووی تویتەر بەتۆمەتی سیخوڕی بە زیندانیكردن سزادرا

بەڕێوەبەرێكی پێشووی كۆمپانیای تویتەر بە سیخوڕیكردن بۆ سعودیە تۆمەتباركرا و سزادرا بە زیندانیكردن بۆ ماوەی سێ ساڵ و نیو لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.

دەستەی دادگا ئیدانەی ئەحمەد ئەبو عەمو-ی لە ئابی رابردوودا كرد پاش ئامادەبوونی لە بەردەم دادگای فیدراڵی لە سان فرانسیسكۆ. ئەوكات رووبەڕووی سزای بەندكردن بۆ ماوەی 10 ساڵ بە تۆمەتێك و 20 ساڵ بۆ هەر تۆمەتێكی ژمارەیەك تۆمەتی دیكە بووەوە.

نوێنەرانی داواكاری گشتی رایانگەیاند، لە ساڵی 2014ەوە ئەبو عەمو بەرتیلی لە بەرپرسانی سعودی وەرگرتووە. لە تویتەرەوە هاریكاربووە لە چاودێریكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ رۆژنامەنووسان و كەسایەتییە گشتییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا.

هەروەك ئیدانەكرا بە گواستنەوەی زانیاریی هەستیار لە سیستمی كۆمپانیاكەدا بۆ هاریكاریكردنی بەرپرسانی سعودیە لە دیاریكردنی بەكارهێنەرانی تویتەر، ئەو كەسانەی بۆ ئەوان گرنگە لەگەڵ دیاریكردنی شوێنەكانیان.

هیچكام لە پارێزەرانی بەرگری و كۆمپانیای تویتەر هیچ لێدوانێكیان لەبارەی بڕیار و زانیارییەكانەوە نەداوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) فەرەنسا دیواری مەغریبی تێکشکاند و گەیشتە یاریی کۆتایی

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی دوایین پێشبینییەکانی خۆی بۆ کۆرۆنا و ئاوڵەی مەیمون رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share