شوێنگرەوەی ئەنجێلا مێركل دیاریكرا

ئارمین لاشیت

پارتی دیموكراتیی مەسیحیی ئەڵمانیا ئارمین لاشیت-ی وەك سەرۆكی نوێی پارتەكە دیاریكرد، هەڵبژاردنەكە گرنگییەكی تایبەتی هەیە بەهۆی ئەوەی بە هەشت مانگ دێت بەر لە جێهێشتنی پۆستەكە لەلایەن ئەنجێلا مێركل-ی ڕاوێژكارەوە.

پارتەكە 33هەمین کۆنگرەی خۆی بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا و، بۆ شوێنگرتنەوەی مێركل چەند كەسێك ڕكابەرییان دەكرد و دواجار پارتەكە ئارمین لاشیت-ی دەستنیشانكرد.

لەمیانەی دەنگدان بۆ پۆستەكە كە لەڕێی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدرا لاشیت 521 دەنگی هێنا لە كۆی 1001 نوێنەر كە بۆ دەنگدانەكە بانگێشتكرابوون، بەمەش سەركەوتنی بەسەر فریدریش میترتس (466 دەنگ)ی ڕكابەری مێژوویی ڕاوێژكاری ئێستا و لایەنگری ئاراستەكردنی پارتەكە بۆ سەر هێڵی ڕاستی پارێزگار بەدەستهێنا.

پاش سەركەوتنیشی لاشیت سوپاسی ئەنگریت كرامپ-كارنپاوەر، سەرۆكی ماوە تەواوبووی حزبەكەی كرد و لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەو سەركەوتنانە كرد كە ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو بەدەستیهێناون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

قەیرانی ئاووهەوا ئاڵای مەترسیداریی سوور بەرزدەکاتەوە.. کارەسات هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

توێژینەوەیەکی ئیدارەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و دەریاکان ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا ئاستی ئاوەکانی دەوروبەری…
زیاتر ببینە

جێنین پلاسخارت: پێویستە پارە بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت تاوەكو مووچەی مووچەخۆرانی دابەشبكات

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی عێراقەوە دەستیپێكرد و نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق دەڵێت، “پێویستە پارە بۆ هەرێمی…
Total
0
Share