وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەفتانە مامۆستایانی زانكۆ 30 كاتژمێر دەوام نەكەن دەرماڵەكانیان دەبڕدرێت.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و واژووی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی لەسەرە و تێیدا هاتووە، “بەپێی ماددەی دوو بڕگەی 13 لە یاسای ڕاژەی زانكۆیی ژمارە 23ی ساڵی 2008 جەختدەكەینەوە كە پێویستە مامۆستایانی زانكۆ هەفتانە بە لایەنی كەمەوە 30 كاتژمێر لەناو زانكۆ ئامادەبوونیان هەبێت و دەوام بكەم بە مەبەستی بەدیهێنانی سەرجەم ئەو ئامانجانەی لە ماددەی 2ی یاسای ئاماژە پێكراودا هاتووە”.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بەپێچەوانەوە دەرماڵەی راژەی زانكۆییان بۆ خەرجناكرێت بۆ ئەم مەبەستەش راگرایەتی و سەرۆكایەتیی بەشەكان بەرپرسن لە رێكخستنی خشتەی دەوام و وانە وتنەوەی مامۆستایان”.