فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێک بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکە، شێوازێکی نوێ پەیڕەو دەکات.
دوای شکستی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە مۆندیالی قەتەر 2022، ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی ڕاهێنەری بەلجیکا پێشکەشکرد، تاوەکو ئەم ساتەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەلجیکا ڕاهێنەرێکی نوێی دەستنیشان نەکردووە.
فیدراسیۆنەکە لە ماڵپەڕی فەرمییەوە ڕایگەیاندووە، “ڕاهێنەرێکمان دەوێت، خەون و خولیا، ئەزموونی نێودەوڵەتی و خوێندنەوەی ناوازەی هەبێت، خاوەنی بیر و شێوازی تەکتیکی و هونەری تایبەتیی و گونجاو بێت بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەری وڵاتەکەمان وەربگرێت، دەتوانن (سی ڤی)یەکانتان تاوەکو 10ی کانونی دووەمی 2023 پێشکەشبکەن.”
ئەم شێوازەی بەلجیکییەکان نوێیە و پێشتر نەبینراوە، چونکە فیدراسیۆنی وڵاتان لە حاڵەتی وازهێنان، یاخود دوورخستنەوەی ڕاهێنەراندا ڕاستەوخۆ خۆیان ڕاهێنەرێکی دیکە دابین دەکەن.