بەرشلۆنە لەگەڵ کانتێ ڕێککەوتووە، بەڵام..

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە ڕێککەوتنی زارەکییان لەگەڵ نگۆلۆ کانتیی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی چێڵسی-دا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی، لە کاتێکدا جیهان بە مۆندیالەوە سەرقاڵە، ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بە هاوکاریی چاڤی هێرناندێز لە نگۆلۆ کانتی فەرەنسی نزیکبوونەتەوە، تەنانەت توانیویانە ڕێککەوتنێکی زارەکیی و سەرەتایی لەگەڵدا بکەن، بەڵام لێرەدا دوو مەرجیان خستووەتە سەر مێزی گفتگوۆکردن و چاوەڕوانی وەڵامی ئەسمەرە فەرەنسییەکەن.

مەرجی یەکەم بریتییە لە کەمکردنەوەی مووچەکەی، مەرجی دووەمیش دڵنیابوونەوەیە لەو پێکانە زکماکەی لە 2018وە تووشی بووە و تاوەکو ئێستا بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

لە ئەگەری شکستهێنان لە واژۆکردنی گرێبەستی کانتی، لاپۆرتا و چاڤی چەندین ناوی دیکەیان تاووتوێکردووە لە نموونەی، جۆرجینیۆ (چێڵسی)، ئیلکای گوندۆگان (مان سیتی)، مارتن زوبیمێندی (ڕیاڵ سۆسیداد).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share