بەرشلۆنە بۆ یونایتد: 75 یان هیچ

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی دوو ئۆفەری پێشکەشکراوی یانەی مانچستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی فرینکی دی یۆنگ ڕەتکردووەتەوە، چاوەروانی ئۆفەری باشتر لە یانە ئینگلزییەکە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، ئیدارەی مانچستەر یونایتد لەسەر ڕاسپاردەی ئێریک تین هاگ دوو ئۆفەریان بە بڕەکانی (65 ملیۆن یورۆ) و (60 ملیۆن یورۆ و 20 ملیۆنی زیادە لە حاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوەکاندا) پێشکەشی بەرشلۆنە کردووە، بەڵام هەردوو ئۆفەرەکە لەلایەن ئیدارەی خوان لاپۆرتاوە ڕەتکراونەتەوە.

بەرشلۆنە لە بەرامبەر خواستی یانە ئینگلزییەکەدا داوای 75 ملیۆن یورۆ دەکات، پێیان وایە بەو نرخە دەتوانن دەرگای گواستنەوە بەڕووی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری پۆڵەندی-دا بکەنەوە، بۆیە پەلەیان نییە و چاوەڕوانی کۆتا ئۆفەر بەبڕی 75 ملیۆن لە یونایتد دەکەن، ڕەتیشیان کردووەتەوە بە کەمتر لەو نرخە دەستبەرداری یاریزانە هۆڵەندییەکە ببن.

بابەتی پێشتر

گرانبەهاترین یانەی تۆپی پێ بەپێی نوێترین داتاکانی "فۆربس"

بابەتی دواتر

کورتە لیستی ڕیاڵ مەدرید "شەمشونی کۆری" تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share