ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه‌

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پەیامێكی سەبارەت بە بارودۆخی كوردستان و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە.

لە پەیامەكەیدا ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەڵێت، “ئه‌م شه‌پۆڵه‌ توڕه‌ییه‌ ده‌رئه‌نجامی ناعه‌داله‌تی حوكمڕانی و بێ موچه‌یی فه‌رمانبه‌ران و بێ كاری گه‌نجان و بێ منه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه‌، ده‌بێ هێزه‌كانی حوكمڕان دان به‌م فه‌شه‌له‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی پلان و به‌رنامه‌دا بنێن.”

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین بە پێویستی دەزانێت “هێزه‌ سیاسیه‌كان و نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و عه‌قڵمه‌ندانی میلله‌ت هه‌ڵوێست نەبن و ده‌بێ خه‌می بژێوی و ئه‌منیه‌تی نیشتمان و ده‌ستكه‌وت و ئه‌زمونی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌ بخۆن و كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه‌، به‌ڵكوپێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌ گیانێكی نیشتمان په‌روه‌ری و مه‌سئولیه‌ته‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.”

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاندووە، “برسیه‌تی و بێ كاری و بێ موچه‌یی هاوڵاتیان رێگه‌ ئه‌دا به‌ كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو و پێشبینی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردان و به‌كارهێنانێكی ناحه‌زانه‌، ئه‌وه‌ ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و نوخبه‌ی سیاسیه‌ نه‌هێڵن دۆخه‌كه‌ له‌ بازنه‌ی سه‌بر و ته‌حه‌مول ده‌رچێ و كاولكاری ببێ به‌ ئامانجی خه‌بات.  خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و گشت رێكارێكی دیموكراسی و ئاشتیانه‌ نه‌ك مافه‌ به‌ڵكو له‌م دۆخه‌ دژواره‌دا ئه‌ركه‌، به‌ڵام په‌لاماردان و سوتاندنی داموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ئامانجه‌ پیرۆزه‌كانی خۆپیشاندان له‌بارده‌با و ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ئه‌بێ و سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ر له‌ دڵسۆزانیش ون ده‌بێ و ده‌رگای ده‌ستێوه‌ردانی ناحه‌زان كراوه‌تر ده‌كات.”

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: داوا لە خۆپیشاندەران دەکەم خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکەن

بابەتی دواتر

كێبڕكێكانی گەیشتنە كۆشكی سپی ئەمڕۆ دەگاتە پەناگەی ئارام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share