باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: داوا لە خۆپیشاندەران دەکەم خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکەن

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە تویتێکدا بە زمانی کوردی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلیمانی ڕایگەیاندووە، “داوا لە خۆپیشاندەران دەکەم، خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکەن”.

ئەمرۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم، ستیفن هیكی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تویتێكدا ڕایگەیاند، سەبارەت بە توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی کە چەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە، ھەست بە نیگەرانی دەکات و داواش لە ھێزە ئەمنییەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن.

ستیفن ھیکی لەو پەیامەدا كە بە زمانی كوردی بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، “ڕاپۆرتی توندوتیژی و قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و بەکارھێنانی چەک، لە ناخەوە ھەژاندمی داوا لە دەسەڵاتی ئەمنی دەکەم ڕێز لە خواستی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بگرن”.

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەوەشی خستوەتەڕوو، “داوا لە ھێزە ئەمنییەکان دەکەن کە دان بەخۆیاندا بگرن، داوایش لە خۆپیشاندەرانیش دەکەم کە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکەن”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندان لە ژمارەیەک شار و شارۆچکەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دەدرێت کە لە میانیدا ژمارەیەک بارەگای حزبی و حکومی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنراون.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی لە عێراق بۆ سێ هەزار كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: كاتی موزایه‌دات و ته‌سفیه‌ی حساباتی حزبی نیه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share