قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و لەلایەن دكتۆر مەجید حەمەد ئەمین لێپرسراوی مەڵبەند و ژمارەیەك لەهەڤاڵانەوە پێشوازی لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا كە دكتۆر دارا رەشید ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بەشداربوو، باس لەهەوڵەكان بۆ بوژاندنەوەی رێكخستنەكان و بەهێزتركردنی پێگەی یەكێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر كرا و جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە یەكڕیزیی ناوخۆیی هێزی زیاتری داوەتەوە بە یەكێتی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان بەرامبەر نەیارانی یەكێتی دا.

لە بەشێكی دیكەی گفتوگۆكاندا باس لە بەهێزی پێگەی ئێستای یەكێتی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق كرا و ئاماژە بەوەدرا؛ كە هەمیشە یەكێتی بەكردار سەلماندوویەتی بەهێزبوونی لە قازانجی هەموواندایە، ئەوەش دووپاتكرایەوە كە یەكێتی هەنگاوی بەرپرسیار و نیشتمانانەی ناوە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار لەسەر پرسەكان دەدات بۆ ئێستا و داهاتووش هەر هەنگاوێكیش لە خزمەت كوردستان و خەڵكەكەیدا بێت پشتیوانی لێدەكات.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، رۆشنایی خرایەسەر دۆخی ئێستای هەرێم و باروگوزەرانیی هاوڵاتییان و جەختكرایەوە كە؛ ناكرێت هێندەی تر قورسایی بخرێتەسەر ژیانی هاوڵاتییان و كێشەی دیكەی جیاجیا دروستبكرێت، بەڵكو پێویستە میكانیزمی باشتر بۆ چارەسەری كێشەكانی ئێستا بگیرێتەبەر.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا كە؛ یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە بۆیە باشتر دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیيانی كوردستان بكات و هاوڵاتییانیش چاوەڕێی ئەوەی لێدەكەن.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ شەهیدبوونی ئاکام عومەر پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا: كاریزمای فەرماندە ئاكام هەرگیز لەبیرناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share