كەشناسی: بارانبارین بەردەوامدەبێت

كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بارانبارین بەردەوامدەبێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە بارانبارین بەردەوامدەبێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و روونیكردەوە، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكوور لێزمەبارانی مامناوەند دەبارێت و هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت، بەڵام لە باشوور هەوردەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.

لەبارەی كەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی ئاشكرایكرد، لە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵات نمەباران دەبارێت و كەشی بەشێك لە ناوچەكانی باكوور هەوردەبێت و لە ناوەڕاستیش نمەباران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو كەشوهەوا دەگۆڕێت و بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما تا رادەیەك بەرزدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بابەتی دواتر

كۆرۆنا تەشەنەیسەندەوە و سەدان كەس تووشبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share