فهرمانگهی خۆراك و دهرمانی ئهمریكا، بهكارهێنانی ئەو ڤاكسینەی پهسهندكرد كه لهلایهن كۆمپانیاكانی فایزهر و بایۆنتیكەوە دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پهرهیان پێدراوه.
دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی “ئێف دی ئەی” ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “دەرئەنجامی توێژینەوەكانی تایبەت بە ڤاكسینی فایزەر-بایۆنتیك ئەوەیان دەرخست، ئەو ڤاكسینە پێوەرە سەركەوتووە خوازراوەكانی تێدایە”.
ئەوەش واتای ئەوەیە كە، دامەزراوەكە “گڵۆپی سەوزی” بۆ بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینە هەڵكردووە.
پێشتر كۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند، بۆیان دەركەوتووە كە ڤاكسینەكەیان بەڕێژەی 95% كاریگەرە و چاوەڕوانی دامەزراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی دەكەن بۆ ئەوەی لە ئەمریكا بەكاری بهێنن.
وڵاتی بەریتانیا وەك یەكەم وڵات، ڕەزامەندی دەربڕی بۆ بەكارھێنانی ئەو ڤاكسینە و ئەمرۆ دەست بە بەكارهێنانی كرا.