مردن بە تای خوێنبەربوون سەریهەڵدایەوە و ناوچەی مەترسیدار راگەیەندرا

مردن بە تای خوێنبەربوون لە عێراق سەریهەڵدایەوە، كەسێك بەو نەخۆشییە مرد و پارێزگایەك بە ناوچەی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی پەتاكە راگەیەندرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، هاوڵاتییەك دوای تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لە قەزای ئەبو خەسیب لە بەسڕە گیانیلەدەستدا، دوای گەیشتنی تیمی ڤێتێرنەری بە شوێنەكە و ئەنجامدانی پشكنین، دەركەوتووە كەسەكە لە ئەنجامی بەركەوتنی لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تووشی نەخۆشییەكە بووە.

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی كەیسەكەوە دەڵێت، “بە مەودای 14 كیلۆمەتر لە ماڵی ئەو كەسەی بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستداوە، بازنەیەكیان دیاریكردووە بۆ پاكژكردنەوە و دەرمانڕشتن و قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئاژەڵ لەو ناوچەیەدا”.

بەهۆی ئەو كەیسەی گیانلەدەستدانەوە، بەسڕە بە ناوچەی مەترسیداری بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون راگەیەندرا، هۆشداری دەدرێت لە هاوڵاتییان رێكارەكانی خۆپارێزی بگرنەبەر و خۆیان دووربگرن لە دەستدان لە ئاژەڵ و بەرهەمی ئەو ئاژەڵانەی گوماندەكرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی جیهانی دەدەن
بەهۆی توێژینەوە لە ڤایرۆسە نامۆکان

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، لێکۆڵینەوە زۆرەکانی زانایانی بواری ڤایرۆسناسی لە ڤایرۆسە جۆراوجۆرەکان مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی دروستکردووە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست…
زیاتر ببینە

چەند رێنماییەک لە وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە جەژنی قورباندا

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییەکی بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون لە ماوەی جەژنی قورباندا، بڵاوکردەوە. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share