فەرماندە ئاکام عومەر شەهیدبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی کۆماندۆ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ ئاکام عومەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا گیانیلەدەستداوە”.

لە رێکەوتی 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربوو و مولازم زوھێر محەمەد شەھید بووە و حەوت  پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربووە.

لە دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی فەرماندە ئاکام بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

 

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەرێم

بابەتی دواتر

كەپسولی ئۆریۆن گەڕایەوە سەر زەوی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوامی مامۆستایان زیاددەكرێت

جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو سیستمەی پێشتر بۆ ناوەندەكانی خوێندن دانراون، دەبێت مامۆستایان لە…
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ سێشەممە پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share