هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەم وڵاتەدا ئەوەی لە دادپەروەری و ئازادی و ئاشتیی بێكەسترە دەستوورە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك رایگەیاند، لەم وڵاتەدا ئەوەی لە دادپەروەری و ئازادی و ئاشتیی بێكەسترە، دەستوورە.

دەشڵێت، “ئەوەی بەهێزدەبێت پێشێلیدەكات، ئەوەی لاوازدەبێت پەنای بۆدەبات، بەڵام كەسیان جێبەجێیناكەن و نەك دەستوور جێبەجێناكەن یەك ستوریشی جێبەجێناكەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئەوەی وەك قەڵایەكی كۆن تەنها گەشتیاران سەردانی دەكەن، تا ئەو كاتەی دەستێكی بەهێز، بەهێزی پارەو چەك داگیریدەكات و دەیكاتە كۆشكێكی نوێ بۆ خۆی، تەختی دەسەڵاتی پێشوو دەكات بە ژووری نووستن.

بابەتی پێشتر

كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

داوا دەکرێت سبەینێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share