راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو كەسیان دەستگیركردووە كە خاوەنی چەند چەنالێكی تۆڕی پەیوەندی تەلەگرام بوون و ناوەڕۆكی نەشیاویان تێدا بڵاودەكردەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیش گرتە ڤیدیۆیی نەشیاو و نهێنیی چەندین كەسیان لایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر تێیدا هاتووە، ماوەیەكە چەند كەسانێك دوور لە رەوشت و دابونەریت و بەها كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەی (ڕاستەوخۆ /لایڤ) لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە بانگەشەیان بۆ كاری بەدڕەوشتی و هەڕەشەیان لە خەڵك كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەكانی ئاسایشیەوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانییان دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیربكەین لە لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە خاوەنی چەند كەناڵێكن لە تۆڕی پەیوەندیی تەلەگرام كە ناوەڕۆكی نەشیاوی تێدا بڵاودەكرایەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی ئافرەت و پیاویان لایە و لەبەرامبەر پارە یان كارتی مۆبایل بۆ كەسانی تریان ڕەوانە كردووە، هەروەها بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی پیرەمەگرون: کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام

گەنجێکی پیرەمەگرون، رایگەیاند، کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام. گەنجێکی پیرەمەگرون ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەناڵێکی پارتی بەناوی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناشتنی مردوو لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی بێبەرامبەرە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە…
Total
0
Share