بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوونەكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكان لەسەر هاوڵاتییان لەگەڵ كرێی ئاو و خاشاك و رسووماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ و گەشتوگوزار خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە(4651 لە 7/4/2024)ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی دەستەی گەشتوگوزار، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار و كەلەپوور، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و نەخشەدانانی ئاوەدانی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە و تێیدا داوا دەكات لە ئەمڕۆوە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بڕیاری لێخۆشبوون بە رێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە خاڵی یەكەمی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاوڵاتییان دەكرێت، وەكو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.

لە خاڵی دووەمدا هاتووە، بە رێژەی 20% لێخۆشبوون دەكرێت لە كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، تا وەكو ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی لە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% لە بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان لە ئەمڕۆوە لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان كاری پێویستی لەسەر دەكرێت و جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح: لەچاوەڕوانیی هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنووسساز و مێژووییداین

سه‌رۆك كۆماری عێراق دوایین په‌یامی خۆی پێش ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت،‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share