ئاسایشی دهۆک روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بارەگاکەیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، تیرۆریستی بووە.
ئاسایشی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی ئاسایشی رۆژهەڵات تیرۆریستی بووە و بکەری سەرەکی رووداوەکە بە ناوی (ل،ه،ج) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا دۆخی ئەمنی دهۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، رێگەنادەین ئاسایشی پارێزگاکە تێکبدرێت و رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی تێکدەرانە دەوەستینەوە”.
دواینوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە چەکدارێک هێرشیکردە سەر بینای ئاسایشی دهۆک لە ناوشاری دهۆك و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش بە ناوی ئازاد ئیبراهیم کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، دواتر تەقەکەرەکەش کوژرا.