وەزیری بازرگانی لە بەغدادەوە بۆ ئێستا:
“هاتووین لەسەر مافی هاوڵاتییانی هەرێم رێككەوتن بكەین”

شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدادە و “ئێستا” ئامانجی سەردانەكە ئاشكرادەكات.

كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ئەندامی شاندەكەیە و لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “ئامانجی سەردانەكە چارەسەركردنی گرفتەكانی هەردوو كەرتی پیشەسازی و بازرگانییە و هاتووین لەسەر ماف و شایستەكانی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان رێككەوتن بكەین”.

وەزیری بازرگانی راشیگەیاند، لەگەڵ هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی ناوەندی و وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانی دیكە، دانوستاندن دەكەن لەبارەی چەندین دۆسیەی پەیوەست بە هاوڵاتییان هەرێمی كوردستانەوە، لەوانە شایستەی دارایی جوتیاران.

كەمال موسلیم ئاشكرایكرد، یەكێكی تر لە تەوەرەكانی سەردانەكەیان بۆ بەغداد و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی ناوەندیدا، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان و چۆنێتیی باشكردن و رێكخستنی گواستنەوە و ئەمباركردن و دابەشكردنێتی بەسەر هاوڵاتییاندا.

هاوكاتی سەردانەكەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەماهەنگییان هەیە بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمى كوردستان و جەختیكردەوە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خه‌رجده‌كەن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بابەتی دواتر

خالد شوانی: رێگریكردن لە گەندەڵی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share